دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

نیویۆرک تایمز: تاڵیبان هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەدا

هەرێم نیوز

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، بزووتنەوەی تاڵیبان هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن چڕ کردووەتەوە، بەڵام ئەمریکا هێشتا بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆرەوە داواکارییەکانی ڕەت دەکاتەوە.

داواکارییەکانی تاڵیبان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، دوای پێنج ساڵ لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە ئێستادا حکوومەتی تاڵیبان هەوڵ دەدات پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی لەگەڵ واشنتن بگەڕێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تاڵیبان بە فەرمی داوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابوول دەکات و هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات بۆ وەبەرهێنان لە سەرچاوە کانزاییە دەوڵەمەندەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریی ئەفغانستاندا.

هەڵوێستی واشنتن
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێچەوانەی ویستەکانی تاڵیبانەوە، ئیدارەی واشنتن هێشتا بە توندی دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و دانپێدانانی فەرمییە بە حکوومەتی تاڵیباندا.

نیویۆرک تایمز ڕوونی کردووەتەوە، رەتکردنەوەی ئەمریکا پشت بە بەردەوامیی مەترسییەکانی تیرۆر و سیاسەتە ناوخۆییەکانی تاڵیبان دەبەستێت، بە تایبەتی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و سنووردارکردنی ئازادییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP