دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

لە گۆشەگیرییەوە بۆ خەزێنەی ملیاری؛ چۆن کۆریای باکوور سزاکانی جیهانی پووچەڵ کردەوە؟

هەرێم نیوز

شیکارییەکی نوێی ئاژانسی "بلومبێرگ" ئاشکرای دەکات کە کۆریای باکوور توانیویەتی سزایە نێودەوڵەتییە توندەکان تێپەڕێنێت و داهاتەکانی خۆی بۆ چەند هێندە زیاد بکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕژێمەکەی کیم جۆنگ ئون لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٥، بڕی نێزیکەی ٢٢ ملیار دۆلار دراوی بیانی کۆکردووەتەوە، کە ئەمەش چوار هێندەی داهاتی ئەو وڵاتەیە لە چوار ساڵی پێش ئەو مێژووەدا.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە شەڕی ئۆکرانیا بووەتە خاڵێکی وەرچەرخانی گەورە بۆ پیۆنگیانگ، بە جۆرێک هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ و فرۆشتنی چەک بە ڕووسیا، لەپاڵ دزینی دراوە دیجیتاڵییەکان (کپتۆ) و پەرەسەندنی بازرگانی لەگەڵ چین، سەرچاوەی سەرەکی ئەم بازدانە داراییە بوون.

ئەم لێشاوی پارە و داهاتە نایاساییە، ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بەسەر ئابووری ناوخۆ، پڕۆژەکانی بنیاتنان و پەرەپێدانی جبەخانەی سەربازی و ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە هەبووە.

بەپێی گوتەی شارەزایان، سەرەڕای بەردەوامی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، کۆریای باکوور ئێستا لە باشترین و بەهێزترین دۆخی ئابووری و سەربازی خۆیدایە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP