دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئەمریکا: ڕەنگە بەم زووانە لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند بەشدارە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و پێشبینی دەکات جەنگ بەم زووانە کۆتایی پێ بێت.

ئەمڕۆ هەینی، 7ـی 8ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێی وایە جەنگەکە زۆر زوو کۆتایی دێت چونکە ئێرانییەکان ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، خۆی بەشدارە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت، ڕەنگە بەم زووانەش ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە.

سەبارەت بە توانای سەربازیی وڵاتەکەی، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک جۆری تەقەمەنیی زۆر بەهێزیان هەیە و دابینکردنیان بێ سنوورە، لە کاتێکدا جۆری دیکە هەن کە دابینکردنیان زیاتر سنووردارە بەڵام ڕۆژانە دابینیان دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP