هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) نوێترین ئاماری سەبارەت بە چاودێریکردنی بەندەرەکان و توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای پەرەسەندنی گەمارۆکانەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانیان توانیویانە ٤٩ کەشتیی بازرگانی لە ڕێڕەوی دیاریکراوی خۆیان لابدەن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، لەو ماوەیەدا دوو کەشتیی بازرگانی بە تەواوی لەکار خراون و دوو کەشتیی دیکەش دوای ئەنجامدانی پشکنینی ورد، بە مەبەستی دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە گەمارۆکان دەستبەسەر کراون.
لە کۆتاییدا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی گەمارۆدانی ئێران و چاودێریکردنی توندی سەرجەم جموجۆڵە دەریایی و بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.