دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز: ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز ناکۆکن

هەرێم نیوز

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەسەر دیاریکردنی کرێی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا، ناکۆکی لە نێوان ئێران و عومان دروست بووە و هەردوولا لەسەر ڕێژەی باجەکە ڕێک نەکەوتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە میانی دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەتدا ناکۆکی لەسەر دیاریکردنی کرێی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا دروست بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئێران خوازیارە ڕێژەی 5٪ بۆ 7٪ـی بەهای ئەو کاڵا و بارهەڵگرانە وەک کرێی ترانزێت وەربگرێت کە بە گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن، بەڵام لە بەرامبەردا، عومان جەخت لەسەر وەرگرتنی تەنها 3٪ دەکاتەوە.

گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و بازرگانیی نێودەوڵەتی، و هەر گۆڕانکارییەک لە باج و کرێی تێپەڕبووندا دەشێت کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر نرخی کاڵاکان و بازاڕی جیهانیی وزە دروست بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP