دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وردەکاریی ڕێککەوتنی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز

هەرێم نیوز

میدیای فەرمیی ئێران وردەکاریی چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەتی لەسەر ڕێڕەو و شێوازی بەڕێوەبردنی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، میدیای فەرمیی ئێران ئاشکرای کرد، بەپێی چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عومان، بڕیارە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو چوونەژوورەوەی کەشتییەکان بۆ گەرووی هورمز لە ڕێگەی کۆریدۆری باکووری نزیک کەناراوەکانی ئێران ئەنجام بدرێت و چوونەدەرەوەشیان لە ڕێگەی کۆریدۆری باشووری نزیک کەناراوەکانی عومان بێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە دوای تەواوبوونی ئەو ماوە دیاریکراوە، تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە هەردوو کۆریدۆری باکوور و باشوور ڕادەگیرێت و سەرجەم هاتووچۆکان دەچنە سەر کۆریدۆری ناوەڕاست؛ بە جۆرێک چوونەژوورەوەی کەشتییەکان بە بەڕێوەبردنی ئێران و چوونەدەرەوەیان بە بەڕێوەبردنی هاوبەشی ئێران و عومان دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، باج و رسووماتی دیاریکراوی کەشتییەکان بەپێی خزمەتگوزارییە دابینکراوەکان (وەک بیمە، سووتەمەنیپێدان و تێچووی ژینگەیی) دیاری دەکرێت.

 هاوکات ئەو هەواڵانەش ڕەت کرانەوە کە باس لە ناکۆکیی نێوان ئێران و عومان لەسەر ڕێژەی لەسەدی بەهای باری کەشتییەکان (پێناسەی ٧٪ یان ٣٪) وەک پارەی دراو دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP