هەرێم نیوز
لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراقدا هۆشداری درا لە بوونی زانیاریی ئەمنی سەبارەت بە نیازی گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشی درۆنی لە عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، لە پاش بڵاوبوونەوەی زانیارییە ئەمنییەکان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بە تەواوی هێزە چەکدارەکان کرد خۆیان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەتایبەت بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی گەڕاندنەوەی چەک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ دەوڵەت.
لە پەیامێکدا سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نادەن و خاکی عێراق ناکرێتە مەیدانێک بۆ دروستکردنی هەڕەشە یان ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر.
لە کۆتاییدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد کە ئامادەییی تەواو نیشان بدەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.