هەرێم نیوز
بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاستی ئامادەییی ئەمنی و جەنگیی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەرز کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیار دراوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەییی ئەمنی و ئامادەباشیی جەنگیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا مەشق و جووڵەی یەکە سەربازییەکان جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو درێژە بە ئامادەییی بەرزی سەرجەم پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان بدرێت و توانایان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەرز بکرێتەوە، بە شێوازێک ببێتە هۆی ڕەخساندنی ئاسایش، سەقامگیری، پاراستنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندیی گشتی.