دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ئەمریکاوە نیو ملیار دۆلار گەیشتە عێراق و بڕیاری ناردنی پێنج باری دیکەش درا

هەرێم نیوز

میدیای ڕەسمیی عێراق ئاشکرای کرد، یەکەم باری دراوی دۆلاری کاش بە بڕی نیو ملیار دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە شاری بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، میدیای ڕەسمیی عێراق بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی گواستنەوەی پشکە داراییەکان، یەکەم شەحنی دراوی دۆلار بە بڕی نیو ملیار دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەیشتووەتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی عێراق، بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا لەم مانگەدا پێنج شەحنی دیکەی دۆلاری کاش بگەڕێنرێنەوە و بگەنە عێراق، کە ئەوەش بە زۆرترین بڕی دۆلاری کاش دادەنرێت لە ماوەی یەک مانگدا ڕادەستی بەغدا بكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP