دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

کارکردن بە مۆڵەتی شۆفێری لە ڕێگەی سەکۆی (KRDpass) چووە بواری جێبەجێکردنەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە فەرمی کار بە مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵی بکات، و ڕایدەگەیەنێت، ئەم جۆرە مۆڵەتە هەمان هێز و بەهای یاسایی مۆڵەتی کارتی فیزیکیی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، بەپێی ڕێنماییەکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ کە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، بڕیار دراوە لەسەر دیاریکردنی شێوازی هەڵگرتن و خستنەڕووی مۆڵەتی شۆفێری، کە لەمەودوا پێویستە بە یەکێک لە دوو شێوازەکە بێت؛ یەکەمیان مۆڵەتی شۆفێری بە شێوەی کارت، و دووەمیشیان مۆڵەتی شۆفێری بە شێوازی دیجیتاڵی کە لە ڕێگەی سەکۆی (KRDpass) لەسەر ئامێرە زیرەکەکان بەردەستە.

لە ڕێنماییەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، مۆڵەتە دیجیتاڵییەکە سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانی تێدایە، و هاوشێوەی کارتە ئاساییەکە بێ کێشە لەلایەن دامەزراوەکانەوە کاری پێ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP