دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەندازیاری تەوازن؛ کۆشکی گەل لە سێبەری هەولێردا

ئامادەکردنی: بەشی شیکاریی "هەرێم نیوز"

هەڵگەڕاندنەوەی هاوکێشە مێژوویییەکە و ئامادەیی لە ژوورە داخراوەکاندا مێژووی سەدەی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە گەورەترین ئاستەنگی جیوپۆلیتیکی بەرامبەر کورد، غیابی بووە لە ژوورەکانی بڕیاردان و دارشتنی نەخشەی ناوچەکەدا، کە وایکردبوو هەمیشە وەک بابەتێک لە سەودای زلهێزەکاندا سەیر بکرێت.

بەڵام ستراتیژی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی ئەکتێڤە بۆ تێکشکاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە. ئەو ڕەتیدەکاتەوە تەسلیمی چارەنووسی سەپێنراو ببێت، بەڵکو بەهۆی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان پایتەختە کاراکانی وەک بەغدا، ئەنقەرە، تاران و شام، هەولێری کردووەتە ئەکتەرێکی کاریگەر تا ڕێگری بکات لەوەی پرسی کورد وەک کارتی کاتی بەکاربهێنرێت دیمەشق؛ لە سڕینەوەی ناسنامەوە بۆ پێشوازیی فەرمی سەردانە فەرمییەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرع، وەرچەرخانێکی دیار بوو لە پەیوەندییەکاندا. ئەم هەنگاوە نەخۆستراو و لەناکاوانە نەبوو، بەڵکو دەرئەنجامی بانگهێشتی بەردەوامی سووریا بوو (لە کۆنگرەی بەرلینەوە تا گەیشتنە پێشوازیی کۆشکی گەل).

پێشوازییەکە بە بڵاوکردنەوەی پەیامی فەرمیی ئەحمەد شەرع بە زمانی کوردی لە تۆڕی (X) بە دەستەواژەی "أخي العزيز"، لەگەڵ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پێدانی بایەخێکی میدیایی کەم وێنە لەلایەن ئاژانسی (سانا) و کەناڵە فەرمییەکانەوە یاوەر بوو.

ئەم ئاماژانە هێمای کۆتاییهێنان بوون بە پەراوێزخستنی دەیان ساڵەی زمان و ناسنامەی کوردی و ئامادەکردنی ڕای گشتیی سووریا بۆ قۆناغێکی نوێ. کردنەوەی ڕاڕەوە سیاسییەکان بۆ بەغدا و پاراستنی ڕۆژئاوا لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی بەغدا و دیمەشق تووشی ساردی و ئاڵۆزیی ئەمنی ببوون، بانگهێشتکردنی ئەحمەد شەرع بۆ سەردانیکردنی بەغدا لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم، دەریخست کە دەسەڵاتدارانی عێراق نێچیرڤان بارزانی وەک بڕواپێکراوترین کارەکتەر دەبینن بۆ ئاسانکاری و کردنەوەی گرێ کوێرە دیپلۆماسییەکان. لە لایەکی ترەوە، ئەم جوڵە دیپلۆماسییە زەمینەسازی دەکات بۆ پاراستنی دەستکەوت و ناسنامەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، تا لە کێشمەکێشەکانی داهاتووی سووریادا مافەکانیان لە سەوداکارییە نهێنییەکاندا نەفەوتێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP