دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: گەلی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نابێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٤٣یەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارەتیی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 31ـی 7ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە،، بە ڕێزەوە یادی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە،، پێزانینی زۆریان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە لەو ڕۆژگارە سەختانەدا یارمەتیی کەسوکاری لێقەوماوانیان داوە.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە،، پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکی دەستووری و بەرپرسیارەتیی ئەخلاقیی خۆی بگرێتە بەر و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جینۆساید و ئەنفال بکاتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە،، گەلی کوردستان قوربانییەکی زۆری لەپێناو مافە ڕەواکانیدا داوە، بۆیە هەرگیز دەستبەرداری دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نابێت و بە هەموو شێوەیەک پارێزگارییان لێ دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP