هەرێم نیوز
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا لە بڕیارێکی نوێدا ڕاگرتنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا 30ـی ئەیلولی ئەمساڵ درێژکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی 7ـی 2026، میدیاکان بڵاویکردەوە، هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئێرلاین) گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی تا 30ـی ئەیلول ڕاگرتووە.
هۆکاری ئەم بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەوشە ئەمنییەی لە ناوچەکەدا دروستبووە بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و نائارامیی ئاسمانیی ناوچەکەوە، ژمارەیەک لە هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵپەساردووە و بە دەیان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە.