دواین هەواڵ

عێراق‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: ئەرکی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی زیانلێکەوتووانی ئەنفال بکاتەوە

هەرێم نیوز

مەسعود بارزانی لە ٤٣یەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە، ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم تاوان و ستەمەکانی سەدەی ڕابردوو بەرامبەر گەلی کوردستان بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 31ـی 7ـی 2026، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە،، تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ـی تەممووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێکی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراو لە دژی گەلی کوردستان. ئاماژەی بەوەش کردووە،، لەو ڕووداوەدا هەشت هەزار کەس دەستبەسەر کران و دوای ڕاگواستنیان لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژ کران.

لە پەیامەکەیدا بارزانی بڵاویکردەوە،، تا ئێستاش برینی هیچ یەکێک لە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکان ساڕێژ نەکراون. ئاماژەی بەوەش کردووە،، پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی مادی و مەعنەویی زیانلێکەوتووانی ئەو تاوانانە بکاتەوە.

لە کۆتاییدا بارزانی سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر، هەریر و سۆرانی کرد کە لەو سەردەمەدا هاوسۆز و یارمەتیدەری کەسوکاری ئەنفالکراوان بوون، هەروەها ستایشی خۆڕاگریی خێزانی ئەنفالکراوانی کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP