دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وتەبێژی حکومەتی عێراق: عێراق نابێتە لایەنێک لە ململانێکانی ناوچەکە و نایەوێت ڕابکێشرێتە ناو شەڕەوە

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە دڵی جوگرافیای شەڕدایە و نایەوێت ڕابکێشرێتە ناو ململانێکان، هەروەها داوای لە سعودیە کرد ئەو بەڵگە و زانیارییانەی لەسەر هێرشەکان لەلایەتی پێشکەشی بەغدای بکات.

ئەمڕۆ هەینی، 31ـی 7ـی 2026، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند،، حکومەت نایەوێت ڕابکێشرێتە ناو شەڕ و نابێتە لایەنێک لە ململانێکانی ناوچەکە.

 ئاماژەی بەوەش کردووە،، حکومەت پەیوەندی بە سعودیە کردووە بۆ ئەوەی بەڵگە لەسەر ئەو هێرشانە بخاتە ڕوو کە گوایە لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دراون، تاوەکو لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن.

وتەبێژی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە،، سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ سعودیە بەهۆی هێرشەکانەوە هەڵپەسێردراوە. ئەوەشی خستە ڕوو،، حکومەت رەزامەندی نەداوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پێگەی دیاریکراو یان گرووپەکانی ناو عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی بەردەوامن بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت لە نێو گەرمەی قەیرانەکانی ناوچەکەدا.

لە بارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی ناوخۆوە، حەیدەر عەبودی دووپاتی کردەوە،، لە سەردانەکەی ئەم دواییەدا بۆ تورکیا، حکومەت ڕێککەوتنێکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی واژۆ کردووە.

 جەختیشی لەوە کردەوە،، ڕۆژی 30ـی ئەیلول دوا وادەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP