دواین هەواڵ

جیهان‌

 60 خولەک پێش ئێستا

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە کەنەدا کرایە ئامانج

هەرێم نیوز

کەناڵی (سی بی سی)ی کەنەدی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوولە لە کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆ کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 7ـی 2026، کەناڵی (سی بی سی)ی کەنەدی لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوی کردەوە، ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکەکانی ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆ ڕووی داوە و تێیدا باری کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کراوەتە ئامانج.

تاوەکو ئێستا زانیاریی فەرمی لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان و هۆکاری ڕووداوەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنی و دیپلۆماسیی کەنەدا و ئەمریکاوە ڕانەگەیەندراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP