دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە: چەندین درۆنمان تێکشکاندووە کە لە عێراقەوە ئاڕاستە کرابوون

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگریی عەرەبستانی سعوودیە ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان بەرپەرچی چەندین درۆنیان داوەتەوە کە لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستە کرابوون و ئامانجیان پێكانی دامەزراوە نەوتییەکان بووە، هاوكات جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 7ـی 2026، وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان توانیویەتی ژمارەیەک درۆن دەستنیشان و تێکبشکێنێت کە لە ناو خاکی عێراقەوە بەرەو ناوچەکانی سعوودیە ڕوانە کرابوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو درۆنانە هەوڵیان داوە دامەزراوە نەوتییەکان لە هەردوو ناوچەی (شەرقیە) و (ڕیاز) بکەنە ئامانج. 

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ئەو هێرشانەی بە "هەوڵی تیرۆریستی" وەسف کردووە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لە ناو خاکی عێراق بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار کردووە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، وەزارەتی بەرگریی سعوودیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕیاز مافی ڕەوای خۆیەتی بەپێی یاساکان بەردەوامی بە بەرگری لەخۆکردن بدات و پارێزگاری لە مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە لە کات و شوێنی گونجاو دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP