هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک بیر لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ژیانی ناکاتەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر سەرنجی بخاتە سەر ئەو بابەتانە ناتوانێت لە کارەکانیدا کەسێکی کاریگەر بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 7ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە بوونی هەڕەشە لەسەر ژیانی لەلایەن ئێرانەوە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە دەرەوەی کۆشکی سپی دوای کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، بڵاویکردەوە، بە هیچ شێوەیەک بیر لەو بابەتە ناکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر بەردەوام بیر لە هەڕەشەکان بکاتەوە، ناتوانێت وەک پێویست ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت و کاریگەر بێت.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بێگومان کەسانی دیکە لە دەزگا ئەمنییەکاندا هەن کە بیری لێ دەکەنەوە و بەرپرسن لە پاراستنی، پێشی وایە کە ئەوان کارێکی زۆر باش لەو ڕووەوە دەکەن، بەڵام بۆ خۆی تەنانەت بیریشی لێ ناکاتەوە.