دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

سزای نوێی ئەمریکی بۆ ژمارەیەک کەس و لایەن لە عێراق ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕێکارە پێویستەکانی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) سەبارەت بە سزادانی ژمارەیەک کەس و لایەنی پەیوەندیدار بە تۆڕەکانی دارایی تیرۆرەوە ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی فەرمانی جێبەجێکاری ژمارە (13224)ـی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 7ـی 2026، بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕێکەوتەکانی 18 و 22ـی 6ـی 2026 بڕیاری سزادانی سێ کەس و شەش کیانی دەرکردووە.

 هۆکاری ئەم سزایانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو لایەنانە تێوەگلاون لە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دارایی بە سوودی ڕێکخراوی داعش و هەروەها چەند کیانێکی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵاوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕێگەی دەستەی ئابوورییەوە، داوای لە سەرجەم فەرمانگە و بانک و کۆمپانیاکان کردووە ڕێکاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە بگرنەبەر. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی دارایی و پشتیوانیی لۆجستیی ئەو لایەنانەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە "تیرۆر" ناسێنراون، نەک وەک پۆلێنکردنێکی گشتی بۆ تەواوی حیزبوڵڵا وەک ڕێکخراوێک لەلایەن عێراقەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP