دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

زیانی ژێرخانی کارەبای ئێران لە 60 هەزار ملیار تمەن تێپەڕی

هەرێم نیوز

میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەی لە ماوەی ڕابردوودا کراونەتە سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکە، توانای تۆڕی کارەبای ئێران بە بڕی نزیکەی 4 هەزار و 200 مێگاوات کەمیکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی 7ـی 2026، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە دوو هەزار خاڵی جیاوازی ناو تۆڕی کارەبای ئێران زیانیان بەرکەوتووە. 

بەپێی ئامارەکان، قەبارەی ئەو زیانە داراییانەی بەر ژێرخان و ئامێرەکانی پیشەسازیی کارەبا کەوتوون، لە 60 هەزار ملیار تمەن تێپەڕیوە، ئەمەش کاریگەریی قورسی لەسەر پاشەکشێی توانای پێدانی کارەبا و سەقامگیریی وزە لە وڵاتەکەدا داناوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP