هەرێم نیوز
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" (Axios)ـی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی گەرمدا ئاشکرای کرد، کە کۆشکی سپی بە شێوەیەکی فەرمی ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی بەرفراوان و کراوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، کە پێدەچێت چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی تەممووزی 2026، بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی میدیایی "درەو"، ئاڵۆزییەکانی دەوروبەری گەرووی ستراتیژیی هورمز گەیشتوونەتە لوتکە. ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە ماوە و توندیی ئەم هەڵکشانە سەربازییە بە تەواوی بەندە بە هەڵوێستی تارانەوە، کە ئایا بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەدا یاخود نا.
ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە: "هەڵکشانی دۆخی ئێستا ڕەنگە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ، هەفتەیەک یان تەنانەت مانگێک بخایەنێت؛ ئێمە گورزێکی توند و سنوورداریان لێدەدەین بۆ ئەوەی بە تەواوی تێبگەن کە ئێمە گاڵتە ناکەین و ئاسایشی نێودەوڵەتی هێڵی سوورە."