دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕی 14 ملیار دیناری دیکە لە دۆسیەی گەندەڵییەکەی "عەدنان ئەلجومەیلی" دەستی بەسەردا گیرا

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ دۆسیەی گەندەڵیی بریکاری وەزارەتی نەوت، تۆمەتبار "عەدنان ئەلجومەیلی" و ئەو لایەنانەی لەگەڵیدا تێوەگلاون، توانراوە دەست بەسەر 14 ملیار دیناری دیکەدا بگیرێت.

دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕە پارەیە بەهۆی بەفیڕۆدانی داهات لەو پڕۆژانەدا بووە کە لەلایەن تۆمەتبار و هاوبەشەکانییەوە جێبەجێ کراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پارەیە لەناو یەکێک لەو چاڵانەدا شاردرابووەوە کە بۆ ئاوی باران ئامادە کرابوو. هەروەها دادوەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاندووە کە بەردەوامن بۆ گەیشتن بە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە لەم دۆسیەیەدا تێوەگلاون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP