دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

حسێن تاڵیب؛ سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە لە رۆژی سوێندخواردنیدا دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، پێش ئەوەی بتوانێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا وەک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی بخوات، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی 7ـی 2026، سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە حسێن تاڵیب، کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، ڕۆژی ڕابردوو لە پرۆسەیەکی ئەمنیی خێرا و ئاساییدا لە شەقامی ڕوبیعی لە شاری بەغدا دەستگیر کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، تاڵیب پلانی هەبووە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا جێگەی خۆی وەک پەرلەمانتار بگرێتەوە و سوێندی یاسایی بخوات، بەڵام دەستگیرکردنەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی، ڕێگریی لەم هەنگاوە کرد.

 سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە پرۆسەی دەستگیرکردنەکە بە شێوەیەکی ورد و بەکارهێنانی کەمترین هێز لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP