هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، کە حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕەزامەندیی لەسەر داواکاریی و مەرجەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕیوە بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی ناردن و گواستنەوەی دراوی دۆلار بۆ ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، واشنتۆن بڕیاری داوە پڕۆسەی ناردنی پارەی نەختینەیی (کاش) بە دراوی دۆلار بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە، ئەمەش پاش دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی بەغدا بە مەرجە ئەمنییەکانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دەستپێکردنەوەی هەناردەی دۆلاری کاش بۆ ناوخۆی بازاڕەکانی عێراق، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ڕێگریکردن لە دزەکردنی تەمویلی دارایی بۆ لایەن و گرووپە چەکدارەکان.