دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئێرانییەکان پەیوەندییان کردووە و داوای ڕێککەوتنیان کردووە

هەرێم نیوز

تڕەمپ رایگەیاند، لایەنی ئێرانی پەیوەندییان بە واشنتنەوە کردووە و خواستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن دەربڕیوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وەڵامدانەوەیەکی تووند بووە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی 7ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەناو فڕۆکەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئێرانییەکان کەمێک پێش ئێستا پەیوەندییان کردووە و دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا بەراوردێکی لە نێوان هێرشەکاندا کرد و وتی: "دوایین هێرشی ئەمریکا وەڵامدانەوە بووە بە ڕێژەی 20 بەرامبەر 1 بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و زۆر بە تووندی لێماندان".

لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (TruthSocial) نووسیویەتی: "هێرشەکانی سەر ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی سەر کەشتییەکان بووە". ناوبراو هۆشداریی دایە تاران و ڕای گەیاند، ئەگەر تاران هەنگاوی زیاتر بگرێتەبەر و چالاکییەکانیان ڕانەگرن، ئەوا دۆخی ناوچەکە زۆر لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP