هەرێم نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە بەحرەین، ڕایگەیاند ئاماژەی ئەرێنی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق هەیە و سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەم زووانە سەردانی واشنتن دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی 6ـی 2026، ڕۆبیۆ جەختی کردەوە، هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران نابێت لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی وڵاتانی کەنداو بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، لێدوانی ترەمپی دووپات کردووەتەوە کە هیچ باجێک بۆ پەڕینەوە لە گەرووی هورمز نابێت و ئەمەریکا هیچ جۆرە پارەدانێک یان ڕەزامەندییەک لەو بارەیەوە پێشکەش بە ئێران نەکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، وتی، "سەردانەکەمان بە مەبەستی دڵنیاییدانە بە هاوبەشەکانمان، بەوەی بە هیچ ڕێکارێک قایل نابین کە ئاسایشی ئەوان تێک بدات".
لە کۆتاییدا ڕۆبیۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی بە چوارچێوەیەک بۆ دیاریکردنی هێڵەکانی دانوستان وەسف کرد، نەک ڕێککەوتنی کۆتایی، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئەرێنی بووە.