هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی کتوپڕدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند،، کە وڵاتەکەی لەم شەڕەدا سەردەکەوێت، جا چ لە ڕێگەی دانوستانەوە بێت یان کاری سەربازی; هاوکات ئاشکرای کرد کە بۆردومانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، ٥ـی ٦ـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی توانای سەربازیی تارانەوە ڕایگەیاندووە،، تەواوی توانای سەربازیی ئێرانمان لەناوبردووە، بە سیستەمی دژە فڕۆکە، هێزی ئاسمانى و هەموو ئەو شتانەی کە دەکرا لەناو ببرێن. هۆشدارییەکی توندیشی دایە تاران و گوتی: "ئەگەر ئێران سەربازی ئەمریکی بکوژێت، ئێمە بە خێراییەکی زۆر شەڕ دەست پێدەکەینەوە."
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر پرسی وزە و گەرووی هورمز و ڕایگەیاند،، کە واشنتن پێویستی بە یارمەتیی هاوپەیمانیی ناتۆ نییە سەبارەت بە گەرووی هورمز، چونکە ئەمریکا نەوت و وزەیەکی زۆر زیاتری لەوەی پێویستیەتی لەبەردەستدایە. سەبارەت بە ناوەڕۆکی هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەرییش ئاماژەی بەوە کرد،، کە بەشی سەرەکی و گرنگی ڕێککەوتنەکە بریتییە لە ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە و کردنەوەی گەرووی هورمز بە خێرایی.
ترەمپ لەبارەی هێرشکردنە سەر پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرای کرد،، کە ئەوان بۆردومانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردووە و لە ئێستاشدا بە توندی چاودێریی پێگە ئەتۆمییەکان دەکەن، و هەرکەسێکیش لەو پێگانە نزیک بێتەوە مامەڵەی توندی لەگەڵدا دەکرێت.
باسی لەوەش کرد،، کە سەرەتا بیر لە ناردنی هێزی تایبەت کرابووەوە بۆ ئەوەی کەرەستە ئەتۆمییەکان لە ناو ئێرانەوە ببەن، بەڵام نەیویستووە خۆی لە دۆخێکی هاوشێوەی شکستی جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکادا ببینێتەوە.