دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئایندەی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بەندە بە دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە

هەرێم نیوز

ترەمپ ڕایگەیاند، کە پاشەڕۆژی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران تەنیا بەستراوەتەوە بەوەی کە تا چەند خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی واشنتن دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی 5ـی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، ئایندەی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بەندە بەوەی تا چەند خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو ڕێککەوتنەی بۆ واشنتن ڕێککەوتنێکی باش نەبێت، ڕەنگە ئەمریکا هان بدات بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی تاران.

راشیگەیاندووە ، هێڵی سوور هەر ڕێککەوتنێکە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەوان نەکات، هاوكات ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا ئەو و لایەنی ئێرانی خەریکی دانوستانن.

وتێشی، ئێرانییەکان دانوستانکاری زۆر باشن و لێهاتوون، بەڵام ئەمریکا هەموو کارتەکانی لەدەستدایە، چونکە لە ڕووی سەربازییەوە شکستی پێ هێناون. 

لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە کە لە ئێستادا چاودێری و لێکۆڵینەوە بۆ بارودۆخەکە دەکات تاوەکو ببینێت پێشهاتەکان بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕۆن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP