هەرێم نیوز
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕادەگەیەنێت، کە قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی 5ـی 2026، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان بڵاویکردەوە، قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن)ـەوە نمرەکانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان وەربگرنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە قوتابیان مافی پێشکەشکردنی پەڵپیان (اعتراض) هەیە لە کێشەی نمرەکانیاندا، کە ماوەکەی لە ڕێککەوتی 31ـی 5ـی 2026 دەست پێ دەکات و تاوەکو 3ـی 6ـی 2026 بەردەوام دەبێت.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان، وەزارەتی پەروەردە لینکی داونلۆدکردنی ئەپڵیکەیشنی فەرمیی (ئی-هەڵسەنگاندن)ـی خستووەتە ڕوو:
لینک