دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نامۆ فازڵ سوپاسی پاڵپشتییەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزشوانان دەکات

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نامۆ فازڵ، یاریزانی کورد لە یاریی "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA) کۆبووەوە و تێیدا پاڵپشتیی خۆی بۆ وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی 5ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نامۆ فازڵ کردووە، کە لەم دواییانەدا سەرکەوتنێکی لە یاریی "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA)دا لە ئەمریکا بەدەست هێنابوو.

 لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە، هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشیدا.

لای خۆیەوە، نامۆ فازڵ، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هاندانە بەردەوامە دووپات کردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP