دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

سێنتکۆم: ئاراستەی ٦٧ کەشتیی بازرگانیمان لە گەرووی هورمز گۆڕیوە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆکاندا، ئاراستەی ٦٧ کەشتیی بازرگانییان لە گەرووی هورمز گۆڕیوە و تەنیا ڕێگەیان بە ١٥ کەشتیی هاوکاریی مرۆیی داوە تێپەڕ بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە چوار کەشتیی دیکەیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە مەرج و ڕێکارەکان ڕاگرتووە.

 سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دوای پەیوەندیی ڕادیۆیی و تەقەی ئاگادارکردنەوەی چەکی سووک، دوو کەشتیی بازرگانییان ناچار کردووە ئاراستەی ڕێگاکەیان پێچەوانە بکەنەوە، ئەمەش وەک بەڵگەیەک بۆ کاریگەریی جێبەجێکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا.

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئێران وێنەیەکی جیاواز لە دۆخەکە نیشان دەدەن.

 ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاویکردەوە، کە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەشتیی بیانی لە هەردوو دیوی گەرووی هورمز ڕاوەستاون و چاوەڕوانی وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمین لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگەی تێپەڕینیان پێ بدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP