دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆریای باکوور دەستوورەکەی گۆڕی؛ کوژرانی کیم جۆنگ ئون دەبێتە سەرەتای جەنگی ئەتۆمی

هەرێم نیوز

کۆریای باکوور بە شێوەیەکی فەرمی دەستووری وڵاتەکەی گۆڕی و بڕگەیەکی مەترسیداری تێدا جێگیر کرد، کە ڕێگە دەدات بە ئەنجامدانی هێرشی ئەتۆمی ئەگەر بێت و مەترسی لەسەر ژیانی ڕێبەری وڵاتەکە دروست بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی 5ـی 2026، بەپێی زانیارییەکانی "هەرێم نیوز"، کۆریای باکوور لە دەستوورە نوێیەکەیدا ئەوەی فەرز کردووە کە ئەگەر "کیم جۆنگ ئون" لە هێرشی وڵاتێکی بیانیدا بکوژرێت یان کەمئەندام بکرێت، ئەوا دەبێت سوپای وڵاتەکە دەستبەجێ هێرشی ئەتۆمی ئەنجام بدات. 

 پیۆنگ یانگ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم بڕیارە وەک "سیستەمێکی تۆڵەکردنەوەی ئۆتۆماتیکی" لە دەستوورەکەدا جێگیر کراوە.

هەر بەپێی دەستوورە نوێیەکەی پیۆنگیانگ، ئەگەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک لەسەر هێزە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە و ژێرخانە سەربازییە ستراتیژییەکان هەبێت، پێویستە سوپا وەک وەڵامدانەوە پەنا بۆ چەکی ئەتۆمی ببات. 

ئەم هەنگاوە نوێیەی کۆریای باکوور نیگەرانییەکی گەورەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروست کردووە، چونکە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا دەگەیەنێتە ئاستێکی بێپێشینە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP