دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

جووڵەیەکی دەگمەنی ئەتۆمی؛ ئەمریکا ژێردەریایی "یو ئێس ئێس ئالاسکا"ی ڕەوانەی جەبەل تاریق کرد

 

هەرێم نیوز

حکومەتی ئەمریکا لە هەنگاوێکی دەگمەن و ئاشکرادا، یەکێک لە بەهێزترین ژێردەریاییە ئەتۆمییەکانی خۆی لە گەرووی جەبەل تاریق جێگیر کرد، ئەمەش وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکەی ئێران بۆ ئاشتی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەبینرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی 5ـی 2026، ڕاپۆرتە سەربازییەکان ئاشکرایان کرد کە ژێردەریایی ئەتۆمی "یو ئێس ئێس ئالاسکا" (USS Alaska) لە جۆری ئۆهایۆ، لە ناوچەی "ساوس مۆوڵ" لە گەرووی جەبەل تاریق لەنگەری گرتووە. 

دەرکەوتنی ئاشکرای ئەم جۆرە ژێردەریاییانە کە بە شێوەیەکی نهێنی کار دەکەن، پەیامێکی ڕوونی "بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی"یە بۆ تاران.

ئەم ژێردەریاییە ٢٠ مووشەکی بالیستی لە جۆری "ترایدێنت ٢ دی ٥" هەڵدەگرێت و یەکێکە لە سێ کۆڵەکە سەرەکییەکەی هێزی ئەتۆمیی ئەمریکا. 

جێگیرکردنی لەم شوێنە ستراتیژییەدا، نیشانەی توندبوونی زیاتری گرژییەکانە و دووپاتی دەکاتەوە کە واشنتن ئامادەیە هەموو بژاردە سەربازی و ئەتۆمییەکانی دژی تاران بەکاربهێنێت ئەگەر دۆخەکە زیاتر پەرە بسێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP