دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرلەمانی ئێران: تێپەڕبوونی کەشتییەکان وەک پێش جەنگی لێ نایەتەوە

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کە پڕۆژەیاسایەکیان بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ئامادە کردووە و بەپێی یاساکە هاتوچۆی کەشتییەکان لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا ناگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی جەنگ.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی 5ـی 2026، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد، کە پڕۆژەیاسایەک ئامادە کراوە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئیسرائیل لە گەرووی هورمز لە هەر کاتێکدا بێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، کە بەپێی ئەم یاسایە، تێپەڕبوونی کەشتیی "وڵاتانی متەخاسم و دوژمن" قەدەغە دەکرێت، مەگەر ئەوەی قەرەبووی جەنگ بدەنە ئێران.

هەر بەپێی یاسا نوێیەکە، کەشتییەکانی دیکەی جیهان تەنیا کاتێک بۆیان هەیە لە گەرووەکە تێپەڕ بن، کە مۆڵەتی پێشوەختە و ڕەزامەندیی فەرمیی تاران وەربگرن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە، کە ئەم لایحەیە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی وڵاتانی دراوسێ پەسەند دەکرێت، بەڵام جەختی کردەوە کە "هاتوچۆ لە گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێ نایەتەوە."

ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە، کە پێشتر موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران ڕایگەیاندبوو کە "بەڕێوەبردنی نوێ" بەسەر گەرووی هورمزدا دەسەپێنن و ئەمریکا تووشی شکست بووە. لە بەرانبەریشدا واشنتن گەمارۆیەکی توندی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و زیانی نزیکەی ٥ ملیار دۆلاری بەو وڵاتە گەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP