دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

زلینسکی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات: "دانەوێڵەی دزراوی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانتان بەتاڵ دەکرێت"

هەرێم نیوز

ڤۆلۆدیمێر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ناڕەزایەتیی توندی وڵاتەکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، کەشتییەکی دیکە کە "دانەوێڵەی دزراوی ئۆکرانیا"ی هەڵگرتووە، گەیشتووەتە بەندەرەکانی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی ٤ـی ٢٠٢٦، زلینسکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی "X" ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕووسیا بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستبەسەر دانەوێڵەی ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیادا دەگرێت و لە ڕێگەی کەسانی پەیوەندیدارەوە هەناردەی دەکات.

ناوبراو ئەم کارەی بە "نایاسایی" وەسف کرد و جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە پلانانە تەنانەت یاساکانی خودی دەوڵەتی ئیسرائیلیش پێشێل دەکەن.

سەرۆکی ئۆکرانیا بە تەنزەوە ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل گرت و وتی: "ناکرێت ئاگاداری ئەو کەشتیانە نەبن کە دەگەنە بەندەرەکانتان و ئاگاتان لە جۆری بارەکانیان نەبێت."

زلینسکی داوای لە ئیسرائیل کرد کە ڕێز لە سەروەریی ئۆکرانیا بگرێت و دوور بکەوێتەوە لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی ساردبوونەوە و لاوازکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP