دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتەنیاهۆ: تونێلێکی گەورەی حزبوڵامان تەقاندەوە

هەرێم نیوز

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا سەرکەوتنی سوپاکەی لە تەقاندنەوەی تونێلێکی "گەورە"ی سەر بە حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند و جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی ٤ـی ٢٠٢٦، نەتەنیاهۆ ئاشکرای کرد کە سوپای وڵاتەکەی فەرمانی پێدراوە بۆ تێکدانی تەواوی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵا و بە ئامانجگرتنی چەکدارەکانیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە فەرمانی تایبەتی دەرکردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆن)، بەڵام وتیشی: "ئەم ئۆپەراسیۆنانە کاتێکیان دەوێت پێش ئەوەی ئامانجەکانمان بە تەواوی بپێکن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە سوپای ئیسرائیل بازنەی هێرشەکانی فراوان کردووە و لە ئێستادا لەناو ئەو شوێنەی کە بە "ناوچەی ئەمنی" ناوی دەبەن لە باشووری لوبنان سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنە، کە هەردوو ناوچەی باشوور و باکووری ڕووباری لیتانی دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP