دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کارکردن بە بارهەڵگری "ژمارە کاتی" لە ٤ تەن زیاتر قەدەغە کرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کارکردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و ئامێرەکانی بیناسازی دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 4ـی 2026، هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، کە لە پێناو ڕێگریکردن لە کارەساتی نەخوازراو، لە ڕێکەوتی 28ـی 4ـی 2026ـەوە، کارکردن و گواستنەوەی بار بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی کە کێشیان لە ٤ تەن زیاتر بێت و "ژمارەی کاتییان" پێوە بێت، قەدەغەیە.

وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانە پڕۆسەی تۆمارکردن تەواو بکەن و تابلۆی هەمیشەیی وەربگرن پێش ئەوەی دەست بە کار بکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە ئەو بارهەڵگرانەی تۆمارکراون دەبێت لە کاتی خۆیدا پشکنینی ساڵانە و مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجام بدەن. بەپێچەوانەوە، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزایەکی دارایی قورسی بەسەردا دەسەپێندرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP