دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ لەسەر داوای پاکستان وادەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران درێژکردەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای پاکستان، بڕیاریداوە وادەی ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران درێژ بکاتەوە تا ئەو کاتەی تاران پێشنیازێکی یەکگرتوو پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، بڵاویکردەوە، کە لەسەر داوای عاسم مونیر، فەرماندەی سوپا و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، وادەی ئاگربەستیان درێژکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی لێکترازان بووە، هەر بۆیە هێرشەکان ڕاگیراون تا ئەو کاتەی نوێنەرانی تاران دەگەنە پێشنیازێکی هاوبەش.

وتەبێژی کۆشکی سپی لە زاری ترەمپەوە ڕایدەگەیەنێت، کە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بەردەوام بن لە گەمارۆدان و لە هەموو ڕوویەکەوە لە ئامادەباشی تەواودا بن. ڕایگەیاند، کە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پێشنیازەکەیان پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان بە لایەکدا دەخرێنەوە.

ئەم بڕیارە کتوپڕەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکە گەیشتبوونە ئاستی پێکدادانی ڕاستەوخۆ، و درێژکردنەوەی ئەم ئاگربەستە وەک دواین دەرفەت بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە قەڵەم دەدرێت کە لەلایەن وڵاتی پاکستانەوە نێوەندگیریی بۆ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP