دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرەسەندنی گرژییەکان؛ ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێراندا گرت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئێراندا گرتووە کە هەوڵیداوە گەمارۆ دەریاییەکانی واشنتن بشکێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی کتوپڕدا ئاشکرای کرد: "لە گەرووی هورمز، لەکاتێکدا کەشتییەکی ئێرانی هەوڵی دەدا گەمارۆکانمان بشکێنێت، دەستمان بەسەردا گرت و ئێستا کەشتییەکە لای هێزەکانمانە."

ئەم هەنگاوەی واشنتن وەک وەڵامێکی کردەیی دەبینرێت بۆ لێدوانەکانی ئەمڕۆی ئاژانسی "تەسنیم" و "ئیرنا"ی ئێران کە ڕایانگەیاندبوو تا گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام بن دانوستان ناکەن.

چاودێران پێیان وایە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە دۆخی ناوچەکە بەرەو پێکدادانی سەربازیی گەورەتر دەبات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP