دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دانا؛ تیمی دانوستانکار ناچێتە پاکستان

هەرێم نیوز
ئاژانسی "تەسنیم"ی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی لەسەر وڵاتەکەیان بەردەوام بێت، هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026، ئاژانسی تەسنیم ئاشکرای کرد کە تاران تا ئێستا بڕیاری نەداوە تیمی دانوستانکار بنێرێتە "ئیسلام ئاباد"ی پایتەختی پاکستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە ئاڵوگۆڕی پەیام لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام بووە، بەڵام "زیادەڕۆییەکانی ئەمریکا" وایکردووە دانوستانەکان بێ ئەنجام بن.

مەرجی تاران بۆ گفتوگۆ:
تیمی دانوستانکاری ئێران جەختیان کردووەتەوە کە ڕاگەیاندنی "گەمارۆی دەریایی" لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم هەر پێشکەوتنێک. ئاژانسە ئێرانییەکە دەڵێت: "تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی هەبێت، هیچ دانوستانێک لە ئارادا نابێت."

ئەم هەڵوێستە توندەی ئێران تەنها دوو ڕۆژ دوای لێدوانەکانی ترەمپ دێت کە وتبووی گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی "کارمان لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP