دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

هاکان فیدان: هاوپەیمانێتیی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی دژی ئیسرائیل نییە

هەرێم نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، ڕەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتەکانی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ سەقامگیرییە نەک بۆ شەڕ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026، هاکان فیدان ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی تورکیا لەگەڵ سعوودیە، پاکستان و میسر هاوپەیمانییەکی سەربازی نییە دژی ئیسرائیل. وتیشی: "ئێمە وەک ئیسرائیل نین کە هاوپەیمانیی سەربازی لەگەڵ یۆنان و قوبرس دژی وڵاتانی موسڵمان پێکهێناوە، بەڵکو ئێمە هەوڵی کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەدەین."

هێرش بۆ سەر حکومەتی نەتانیاهۆ:
فیدان حکومەتەکەی نەتانیاهۆ بە "حکومەتێکی ئاینیی توندڕەو" وەسف کرد کە بووەتە بەڵا بۆ جیهان و جەختی کردەوە کە ئامانجی ڕاستەقینەی ئیسرائیل چۆڵکردنی غەززەیە لە دانیشتوانەکەی. ئاماژەی بەوەش کرد، فراوانبوونی ئیسرائیل چیتر پرسێکی ناوچەیی نییە، بەڵکو بووەتە "کێشەیەکی ئەمنی جیهانی".

دۆخی ئەمریکا و ئێران:
سەبارەت بە ئەگەری پێکدادانی واشنتن و تاران دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "کەس نایەوێت شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێبکاتەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP