دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهۆ: ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە و ئەو ئامانجانەشی کە ماون دەپێکین

هەرێم نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی گەیشتووەتە دەستکەوتی گەورە کە تا ماوەیەکی کەم لەمەوبەر وەک خەیاڵ دەهاتنە بەرچاو.

نەتانیاهۆ جەختی کردەوە کە لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە و لە بەرامبەردا ئیسرائیل لە هێزێکی بێوێنەدایە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا، ئەوەی باس دەکرێت کۆبەند و ئەنجامی جەنگەکەیە تاوەکو ئەم ساتە، بەڵام هێشتا چەند ئامانجێک ماون کە پێویستە بیپێکن.

ناوبراو لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی، ئەو ئامانجانەی ماون هەر دەیانپێکین، جا چ لە ڕێگەی ڕێککەوتنەوە بێت یان لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP