هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کرد کە پاکستان پلانێکی پێشکەش بە ئێران و ئەمریکا کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان و رەنگە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ٤ی ٢٠٢٦ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکە پلانەکە لە دوو قۆناغ پێکدێت کە ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت لەگەڵ ئەنجامدانی رێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ رۆژدا رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە وتی: رێککەوتنی کۆتایی وازهێنانی تاران لە چەکی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان و ئازادکردنی سەروەت و سامانە سڕکراوەکانی ئێران لەخۆدەگرێت .
هەروەها فەرماندەی سوپای پاکستان پەیوەندیی جیاجیای لەگەڵ جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ویتکۆف و عراقچی ئەنجامداوە و بەرپرسێکی ئێرانیش ئاماژەی بەوە کرد: تاران پێشنیازەکەی پاکستانی پێگەیشتووە و دیراسەی دەکات.