دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کارەبای سۆران و ڕاپەڕین بڕا؛ وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاوڵاتییانی ئاگادار کردەوە، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا، کارەبای هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین کوژایەوە.

 
لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بزانن کێشەکە لە کوێیە و بە زووترین کات چارەسەری بکەن. وەزارەت بەڵێنی داوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبا بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەر کاتێک کێشەکە چارەسەر بوو و کارەبا گەڕایەوە، ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان لە پێشهاتە نوێیەکان ئاگادار دەکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP