هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە رێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەستی لێ کردوون، هاوکات هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە تاوەکو گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ئێران بۆ چاخی بەردین دەگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، کە ڕێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، هاوکات ڕێبەرە نوێیەکەی ئێرانیشی بە کەسێکی کەمتر توندڕەو و زۆر زیرەکتر لە پێشینەکانی وەسف کردووە.
ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا مەرجی وڵاتەکەی بۆ وەستانی جەنگ خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەوان تەنیا لە کاتێکدا بیر لە قبوڵکردنی ئەو داوایەی ئاگربەستە دەکەنەوە کە گەرووی هورمز بەتەواوی بکرێتەوە، هەروەها ئازاد و پاک بێت لە هەر بەربەستێک.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندیشی داوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە تا ئەو کاتەی مەرجەکەیان جێبەجێ دەکرێت، ئەوان بەردەوام دەبن لە وێرانکردنی ئێران، یان وەک خۆی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەو وڵاتە دەگەڕێننەوە بۆ چاخی بەردین.