دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهۆ: ڕژێمی ئێران لە لێواری هەرەسهێناندایە و چیتر هەڕەشەی بوون نییە

هەرێم نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و واشنتۆن ماوەی یەک مانگ دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی تێکشکاندنی ڕژێمی ئێرانن و پایەکانی ئەو دەسەڵاتەیان لەرزاندووە.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژێمی ئایەتوڵڵاکان لە هەموو کاتێک لاوازتر بووە و زوو بێت یان درەنگ دەڕوخێت، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە هەمیشە بەهێزتر دەردەکەوێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی 10 گورزی وێرانکەری ئاڕاستەی ناوخۆی ئێران کردووە و تێیدا گروپە بریکارەکان و بەرنامە ئەتۆمییەکە و سیستەمی موشەکی بالیستی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.

 جەختی کردەوە کە ئەم دەستکەوتە گەورە سەربازییانە باجێکی قورسیان بۆ ئیسرائیل هەبووە، بەڵام ئەنجامەکەی پەکخستنی تواناکانی تاران بووە.

بە وتەی نەتانیاهۆ، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران چیتر توانای ئەوەیان نەماوە ببنە هەڕەشە بۆ سەر بوونی ئیسرائیل.

ڕوونیکردەوە کە هەرچەندە ئێران هێشتا دەتوانێت موشەک ئاڕاستە بکات، بەڵام ئەم هێرشانە چیتر وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژیی گەورە بۆ سەر مانەوەی دەوڵەتەکەی هەژمار ناکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP