دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: باشووری لوبنان دەکەینە ناوچەیەکی سەربازیی داخراو و گوندەکانی لەناو دەبەین

هەرێم نیوز

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکی نوێدا هەڕەشەی وێرانکردنی سەرجەم گوندەکانی باشووری لوبنان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو ناوچەیە دەکەنە ناوچەیەکی سەربازیی داخراو.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 ئاژانسی ڕووسیا ئەلیەوم لە زاری یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل دەیەوێت باشووری لوبنان بکاتە ناوچەیەکی سەربازیی داخراو و سەرجەم گوندەکانی لەناو ببات و هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بنێرێتە ناو خاکی لوبنان لەو شوێنەی کە تەرخان کراوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو مووشەکانەی کە ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێن.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانیان کۆنتڕۆڵی ئەمنیی ناوچەکە تاوەکو ڕووباری لەیتانی دەگرنە دەست و ڕێگە نادەن 600 هەزار کەس لە دانیشتووانی ناوچەکانی باشووری لوبنان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان ئەوەش تا ئەو کاتەی سەلامەتی بۆ دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل دەگەڕێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP