دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ڕۆژانی داهاتوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران یەکلاکەرەوە دەبن

هەرێم نیوز

وەزیری جەنگی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران کە ڕۆژانی داهاتوو لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا یەکلاکەرەوە دەبن و داوا دەکات ئەو هەلەی ڕێککەوتن بقۆزنەوە کە سەرۆکی ئەمریکا خستوویەتییە بەردەستیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئێران لە زیادبووندان و ڕۆژانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێران ئەمە دەزانێت و لە ڕووی سەربازییەوە ناتوانن هیچ شتێک لەو بارەیەوە بکەن.

ناوبراو جارێکی دیکە هانی ئێرانی دا بۆ ڕێککەوتن و بەکارهێنانی ئەو هەلەی کە سەرۆکی ئەمریکا خستوویەتییە بەردەستیان.

وتیشی، ئەگەر ئێران ژیر بێت ڕێککەوتنێک دەکات بەڵام ئەگەر نا ئەمریکا زۆر بە چڕتر بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP