هەرێم نیوز
بەهۆی کەمبوونەوەی داهات و کێشەی ناردنی 120 ملیار دینارەکەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 کرد و هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەم مانگە بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکان ناتوانن 120 ملیار دینار بنێرن و لە بەرامبەردا قەرەبووی ئەم داهاتە بە ناردنی نەوتی عێراق لە بۆریی جەیهان کراوەتەوە بەڵام حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا وەڵامی پێشنیازەکەی هەرێمی نەداوەتەوە.
بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 3 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.
بەهۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.