هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین پەرەسەندنەکانی جەنگ و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئەنادۆڵو پشتڕاستی کردووەتەوە کە گفتوگۆکەی نێوان هەولێر و ئەنقەرە لەسەر ڕەوشی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی هەرێم بە وردی دوایین پەرەسەندنەکان و دۆخی زۆر هەستیاری ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.